داوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زوهره ئه‌لبجاری رایگه‌یاند، ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن واده‌ی دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستنیشان بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌لبجاری وتی: داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، بانگهێشتی نوێنه‌ران بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه و زۆرێك له یاسا و بڕیاره‌كان كاتی زۆریان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و پێویستمان به ده‌ركردن و په‌سندكردنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها كاری چاودێری و رۆڵی یاسادانانی نوێنه‌ران په‌كی كه‌وتووه.
وتیشی: تا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانه‌نیشێت، ناكرێت به‌رپرسان و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی بانگی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دووپاتیكرده‌وه، زۆر پێویسته له رۆژانی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای دانیشتن بكات.