کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێس 2.6 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری بەریتانیا گه‌یاندووه

K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ بەهۆی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنە ئێلیزابێسی دووه‌م، بانکەکان و زۆرێک لە کۆمپانیا، مارکێت و سینەماکان لە بەریتانیا داخران، هەروەها چالاکی و بۆنە وەرزشی و رۆشنبیرییەکانیش هەڵوەشاونەتەوە.
فڕۆکەخانەی هیسڕۆی لەندەن رایگەیاندووە، نزیکەی 15%ی گەشتەکانیان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕانکاری بەسەرداهات، بۆ ئەوەی لە کاتی پرسەی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمدا دەنگە دەنگ نەبێت.
لێشاوی گەشتیاری لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ رۆژی پرسەی شاژن دروست دەبێت و نرخی مانەوەش لە هۆتێلەکان بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.