بافڵ تاڵەبانی: عێراق بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت

لەگەڵ هادی عامری هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی تەنگەژەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن
هادی عامری - بافڵ تاڵەبانی
هادی عامری - بافڵ تاڵەبانی

K24 – هەولێر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: عێراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن.

ئەو گوتانەی بافڵ تاڵەبانی لەمیانی کۆبوونەوەی بووە لەگەڵ هادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام، بافڵ تاڵەبانی چووەتە بەغدا و لەگەڵ هادی عامری کۆبووەتەوە.

‏‎بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ هادی عامری، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كردووە و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژە سیاسییەی عێراقی تێكەوتووە تاوتوێكراوە.

‏‎وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بافڵ تاڵەبانی، جەختی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی نیشتمانی كردوەتەوە و لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. گوتوشیەتی: "عێراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن".

کۆبوونەوەی شاندێکی یەکێتی لەگەڵ هادی عامری بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی - بەغدا
کۆبوونەوەی شاندێکی یەکێتی لەگەڵ هادی عامری بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی - بەغدا