كوردستان24 مەرج و رێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

K24  - هه‌ولێر:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان مەرج و رێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی بڵاوكردنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ـی ئه‌یلوولی 2022، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رێنمایى ژمارە چواری ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، تایبەت بە رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە گشتاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت دەقى رێنماییەکەى ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کردووە بەمەبەستى جێبەجێکردنیان.

بۆ بینینى دەقى رێنماییەکان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://cutt.ly/BVgdAZV