دادگا لەبارەی بکوژی ماریا سامی بڕیاریدا

ماریا
ماریا

K24 – هەولێر

دادگا لەبارەی کەیسی کوژرانی ئیمان مەغدید بڕیاریدا و پارێزەری کەیسەکەش دەڵێ: لە قۆناغی دادگاییکردنەکە تێبینی زۆرمان هەبوو.

هەرێم رەفعەت، پارێزەری کەیسی ماریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا دانیشتنی دادگا لەبارەی کەیسی کوژرانی ئیمان مەغدید ناسراوە بە (ماریا) بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی بکوژەکەی بۆ ماوەی 15 ساڵ کە برایەکەیەتی.

گوتیشی: "لە قۆناغی دادگاییکردنەکە تێبینی زۆرمان هەبوو، بە پازدە خاڵ پێشکەشی دادگامان کرد، بەڵام لەبەرچاو نەگیرا و دادگا بڕیاری خۆی راگەیاند، بە 15 ساڵ زیندانیکردن بۆ برای تاوان لێکراوی کوژرا، هەروەها ئازادکردنی مامەکەی کە لەکاتی رووداوەکە لەوێ بووە و بە ئۆتۆمبێلی ئەو بۆ تاوانەکە رۆیشتووە".

ئەوەشی خستەڕوو: "بەهۆی ئەو کەموکوڕیەی لەناو پەڕاوەکەدا هەیە گومانی ئەوەمان هەیە کە کەسی دیکە لە پشت کوژرانی ماریا بێت".

ئیمان سامی ناسراو بە ( ماریا سام) تەمەن 20 ساڵ، لە شەوی 6/3/2022 لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر کوژرا، رۆژی 9ی ئادار، واتە سێ رۆژ دوای رووداوەکە پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بکوژی ماریا لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، هێزەکانی نە‌هێشتنی تاوانی کەرکووک و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بە ناوی ( ئ. س. م) لە شاری کەرکووک دەستگیرکرا.