گۆتێرێش: ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت، قەیرانی خۆراک له جیهاندا دروست ده‌بێت
K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی ده‌ستپێكی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوه‌یەکگرتووەکان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش رایده‌گه‌یه‌نێت: "پێویسته قەیرانی دانەوێڵه تێپەڕێنین".
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا رایگه‌یاند، جیهان له تەنگژەیەکی گەوره‌دایه، رۆژ به رۆژ جیاکارییەکان زۆرتردەبن.
ده‌شڵێت: "ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت، قەیرانی خۆراک له جیهاندا دروست ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت قەیرانەکان بە تەنیا چارەسەربکات.
ده‌شڵێت: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت رووبەڕووی ئالنگارییەکان ببێتەوه، جیهان له زستانی داهاتوودا رووبەڕووی شەپۆلێکی تووڕەیی ده‌بێتەوه".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، هێشتا رێگەیەکی دوور بۆ رێككه‌وتن ماوە.
گۆتێرێش پێیوایه، له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکاندا تووڕەیی خه‌ڵك زاڵه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا بۆ گرانبوونی دانه‌وێڵه به گشتیی و گه‌نم به تایبه‌تی سه‌رده‌كێشێت و نرخی گه‌نم به رێژه‌ی %7 گران ده‌بێت.
رووسیا و ئۆكرانیا به سه‌به‌ته‌ی دانه‌وێڵه و نانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نیا ئه‌و دوو وڵاته رێژه‌ی %28ی گه‌نمی جیهان دابین ده‌كه‌ن.
ئێستا به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا و رێڕه‌وی بازرگانی به گه‌نمی ئۆكرانیا له ده‌ریای ره‌ش، له ده‌ستی رووسیادایه. ترسی ئه‌وه هه‌یه له مه‌ودای دووردا گه‌نم زۆرتر گران بێت.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له ئه‌مه‌ریكا و ئۆرۆگوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له چاره‌نووسی نرخی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی كردووه و مه‌زنده‌یان كردووه، بۆ 12 مانگی داهاتوو نرخیان هه‌ڵكشێت.
ئه‌و توێژه‌رانه ژماره‌یه‌ك سیناریۆیان مه‌زنده كردووه و پێشبینیان كردووه، هه‌نارده‌ی گه‌نمی رووسیا ئاستی بۆ نیوه دابه‌زێت و هه‌نارده‌ی ئۆكرانیاش به هه‌مان شێوه داده‌به‌زێت.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی به‌رهه‌م سه‌رده‌كێشێت بۆ گرانبوونی نرخی زه‌ڕات (گه‌نمه‌شامی) به رێژه‌ی %4.6 و گه‌نم به رێژه‌ی %7.2، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی به‌دیل هه‌بن و هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی خواستی بازاڕ بده‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، تا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌دا هه‌بێت، نرخه‌كان زیاتر هه‌ڵده‌كشێن.
ئه‌و توێژه‌رانه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا، دوو وڵاتی گه‌وره بن و بیانه‌وێت هه‌نارده زیاد بكه‌ن، پێویسته رووبه‌رێكی زۆرتر داچێنن.
ئه‌گه‌ر رووسیا نه‌هێڵێت ئۆكرانیا گه‌نم هه‌نارده بكات، ئه‌وا پێویسته ئوسترالیا به رێژه‌ی %1 و چین به رێژه‌ی %1.5 و یه‌كێتی ئه‌وروپا به رێژه‌ی %1.9 و هیندستان به رێژه‌ی %1.2 رووبه‌ری زۆرتر به گه‌نم داچێننن.