سه‌رایا سه‌لام: ئاماده‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ته‌حسین ئه‌لحمێداوی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی "سه‌رایا سه‌لام"، رایگه‌یاند، سرییه‌كانمان له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر بارێكی كتوپڕ.
"سه‌رایا سه‌لام"، رێكخراوێكی چه‌كدارییه، پاشماوه‌ی سوپای مه‌هدییه، كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دوای رووخانی به‌عس بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا درووستیكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌در، رایشیگه‌یاند، "سه‌رایا سه‌لام" دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی پڕچه‌كه، ئاستی به‌رزی له رووی بیروباوه‌ڕ و سه‌ربازییه‌وه هه‌یه، به فه‌رمانی فه‌رمانده سه‌در جووڵه ده‌كات، گوێڕایه‌ڵێكی به‌رچاوڕوونی بێ وێنه‌یه بۆ فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌شێكی زۆر له "موجاهیدان" ئاماده و گیان له‌سه‌ر ده‌ستن بۆ به‌رگری كردن له نیشتمان و بیروباوه‌ڕ، هه‌روه‌ها ئاماده‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك به‌و په‌ڕی خێرایی و له خۆ بوردووییه‌وه.