مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه له پاریس ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هه‌ڕه‌شه له فه‌ره‌نسا ده‌كات، به‌وه‌ی قبووڵناكه‌ن پاریس چه‌ك بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه بكات.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر گریشكۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پییه‌ر لیڤی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له مۆسكۆ، له‌باره‌ی ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا، هۆشداریدا و رایگه‌یاند، "ئه‌مه قبوڵكراو نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نابێت وڵاتانی رۆژئاوا چه‌كی دیكه بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت چه‌كی فه‌ره‌نسی، كه كیێڤ بۆ به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی رووسیا به‌كاریده‌هێنێت.
پێشتر واشنتن قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 2.7 ملیار دۆلار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا و 18 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌رده‌وام هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، له بواره‌كانی سیاسی و سه‌ربازی هاوكاری كیێڤیان كرد.