بارسێلۆنا له كڕینی یاریزانێكی مانچێسته‌ر یونایتد نزیك بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند له به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه یاریزانێكی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی، خۆزێ مۆرینهۆ ده‌ركای یانه‌كه‌ی به ڕووی به‌رگریكاری ئیتاڵی یانه‌كه ماتیۆ دارمیان كردۆته‌وه، بارسێلۆناش ده‌یه‌وێت پێشوازی له‌م یاریزانه بكات و به‌ره‌و كامپ نوو بیگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌نگه ئه‌م یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به بڕی 16 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگوازرێته‌وه.
ماتیۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن ئیتاڵییه، ئه‌و له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پێگه‌یشتووه، دواتر ئه‌م یانه‌یه له پێناو پالێرمۆ ده‌ستبه‌رداری بوو، دواتریش بۆ تۆرینۆ گواسترایه‌وه، له هاوینی 2015 په‌یوه‌ندی به پرێمه‌ر لیگ و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه كرد، به‌ڵام نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه جێگیر بكات.