وەزارەتی خوێندنی باڵا پێویستی بە ژمارەیەک فەرمانبەرە
K24 - ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى راژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (ئاى تى) راگهیاند.
ئهمڕۆ چوارشهممه 21ـی ئهیلوولی 2022، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە پاڵپشتە بە رەزامەندى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، هەلى گواستنەوەى پێنج فەرمانبەری لە بوارى (ئاى تى) بۆ دیوانى وەزارەت راگهیاند.
ههلی گواستنهوهكه بهم مهرجانهی خوارهوهیه:
١- فەرمانبەرى هەمیشەیی بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
٢- دەرچوى بەشى کۆمپیوتەر بێت.
٣- شارەزایى هەبێت لە بوارى پرۆگرامسازى.
تێبینییەکان:
- پێشکەشکردنى سى ڤى لە ڕێگەى ئیمێڵى ([email protected]) دەبێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن سى ڤى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 28ـی ئەیلولی 2022ـی ڕۆژى چوارشەمە دەبێت.