پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تییان له ژنێك كردبوو
K24 - سلێمانی:
دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران کە هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تییان له ژنێك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: " دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی 1992 له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباران به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادمه‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.