لە هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سۆران و راپەڕین بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا دادەمەزرێت

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و راییكردنی كاروباری هاووڵاتییان
پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با
پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با

K24 - هەولێر:

له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و راییكردنی كاروباری هاووڵاتییان، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌با له‌ هه‌ر سێ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و باشتر راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و برەودانی زیاتر بە سێکتەری کارەبا لە سنووری هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سۆران و راپەڕین، بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌با له‌هه‌ر سێ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان دابمه‌زرێت.

87676