لە کۆیە کتێبى "لە نێوان خەون و واقیع دا" ناسێندرا

دیمه‌نێكی كۆڕه‌كه‌
دیمه‌نێكی كۆڕه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەشی کتێبخانە گشتییەکانی کۆیە - هۆڵی دڵدار، رۆژی سێشەممە (٢٠ى ئەیلوول/ سێپتێمبەرى ٢٠٢٢) مەراسیمێکی بۆ ناساندن و کردنە دیاری کتێبی "لە نێوان خەون و واقیع دا"، بیرەوەرییەکانی "عەلی ئیلنجاغی" بەڕێوە برد.

"عەلی ئیلنجاغی"، نووسەرى کتێبەکە لە سەرەتای مەراسیمەکەدا وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، دواتر "د. هۆشمەند عەلی مەحموود"، ئامادەکاری کتێبەکە چەند روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کتێبی ناوبراو خستەڕوو، پاشان لەلایەن "د. سامان حسێن ئەحمەد" هەڵسەنگاندنێک بۆ کتێبی بیرەوەرییەکانی "عەلی ئیلنجاغی" پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر هەندێ لایەنی زمانەوانی و ڕێبازی نووسینی کتێبەکە و چەند سەرنجێکی گشتی لەسەر بەرهەمەکە خرایەڕوو.

لە تەوەرێکی دیکەى مەراسیمەکەدا، دەرگای گفتووگۆ خرایە سەرپشت و لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاڵوگۆڕی سەرنج و بیروڕا لەسەر کتێبەکە کرا، کۆڕەکە لەلایەن میدیاکارو ڕۆژنامەنووس "هاوکار ڕەندیخانی" بەڕێوەچوو.

365432
542354
3254