رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: بەشی هەرە زۆری هۆکاری تێکچوونی خێزانەکان ئامرازه‌كانی پەیوەندیکردنن

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ

K24 - هەولێر:

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە پەرلەمان بڕیاری ئازایانە لەبارەی خێزان و کۆمەڵگا بدەن و کۆمەڵگا بەرەوە ئاراستەی دروست ببەن.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی گوتارێكدا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، بەشی هەرە زۆری هۆکارەکانی تێکچوون و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی خێزانەکان، ئامرازه‌كانی پەیوەندیکردنن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویستە پەرلەمان هاوکاری حکومەت بکات لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان، چونکە حکومەت لە جێبەجێکردن تووشی گرفتی زۆر دەبێت".

ده‌شڵێت: "پێویستە لە کاتی دەرچوونی هەر یاسایەک خێزانی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت".