كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاری ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیكه كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كۆده‌بێته‌وه.
جه‌بار مه‌عمووری، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی، كاندید‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كوتله جیاوازه‌كان له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاماده‌بوونی 150 په‌رله‌مانتار كاتی دانیشتنی تایبه‌ت به دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ دیاری ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به خستنه‌ڕووی خاڵه گرنگه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه سه‌ركه‌وتووبوو".
دوێنێ محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ 60 په‌رله‌مانتارانی كوتله جیاوازه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مووزی رابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، محەمەد شیاع سودانییان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق كاندیدكرد، بەوەش جمووجۆڵە سیاسییەکان لە عێراقدا کەوتنە قۆناغێکی نوێوە.