یه‌كێتی ئه‌وروپا: ئه‌وه‌ی پوتن ده‌یكات مه‌ترسیداره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیپلۆماتكاران له یه‌كێتی ئه‌وروپا، جۆزێب بۆرێل رایگه‌یاند، لێدوانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له باره‌ی ریفراندۆم و دابه‌شكردنی ئۆكرانیاوه، پێشوه‌چوونێكی مه‌ترسیداره له پرسی ئۆكرانیادا.
بۆرێل له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌و راپرسییه وه‌همییانه و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ دابه‌شكردنی ئۆكرانیا و هه‌راسانكاری ناووكی پێشوه‌چوونی مه‌ترسیدارن.
وتیشی: هه‌ڕه‌شه‌ی ناووكی قبووڵكراو نییه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه دابنێت و پێداگیری له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیی جیهانی بكات.
پوتن، ئه‌مڕۆ مه‌رسوومێكی له باره‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌شه‌كی واژوو كرد و رایگه‌یاند، هێڵی ئاگربڕ له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌تی سوپای رووسیا له سه‌رووی هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه‌یه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، ته‌نیا ده‌سته‌ی پێكهێنراوی نازییه نوێیه‌كان نییه، به‌ڵكو له واقیعدا ماكینه‌ی سه‌ربازی و گه‌له‌كۆمه‌ی هه‌موو خۆرئاواییه‌كانه، كه هه‌ڕه‌شه له بوون و مانه‌وه‌ی رووسیای ئیتیحادی ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شویگۆ، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌شه‌كییدا 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ بانگ ده‌كرێنه‌وه بۆ راهێنانی سه‌ربازی و پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ بكرێن، مه‌شقیان پێده‌كرێت.