په‌رله‌مانی ئۆكرانیا: ژنان له ریزی سوپا وه‌ربگرن

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئۆكرانیا پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێی په‌سند كرد. به گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، له‌مه‌ودوا ئه‌و ژنانه‌ی خۆبه‌خشانه ده‌یانه‌وێت بچنه ریزی سوپاوه پێویسته وه‌ربگیرێن.
یارۆسلاڤ زیلیزنیاك، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌نگمان به یاسای وه‌رگرتنی ژنانی خۆبه‌خش له ریزی سوپا دا.
267 په‌رله‌مانتار له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی یاساكه بڕیاریان دا.
ڤۆلۆدیمێر سمیلكا، راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له‌و باره‌یه‌وه وتی: له‌مه‌ودوا ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه خزمه‌تی سه‌ربازی وه‌رده‌گیرێن و ئه‌ركی سه‌ربازی دیاریكراویان پێ ده‌سپێردرێت.
به گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه، ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه ریزی سوپاوه نابێت له كاتی راگه‌یاندنی باری له‌ناكاودا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئانا مالیار، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاساكه بڕیاره له 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه ژنان له ریزی سوپا وه‌رده‌گیرێن.