توركیا: له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی رووسیا له باشووری ئۆكرانیا نیگه‌رانین
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌رسێ هه‌رێمی لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن، له باشووری ئۆكرانیا و ناوچه‌ی زابۆریژیا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای رووسیا دان، ریفراندۆم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رای خه‌ڵك له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه بزانرێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌كه‌ی مۆسكۆ راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایانگه‌یاندووه له‌و سێ ناوچه‌یه ریفراندۆم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رووسیا، یان له پاڵ ئۆكرانیادا بمێننه‌وه.
بڕیاره ریفراندۆمی ئه‌و هه‌رێمانه له 23 تا 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی تاكلایه‌نه‌ی مۆسكۆ له‌و ناوچانه‌ی خاكی ئۆكرانیا كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان، نیگه‌رانین".
ئه‌م ریفراندۆمه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئۆكرانیا، كه پێ ده‌نێته مانگی هه‌شته‌مییه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ریفراندۆمه كراوه، كه هاوشێوه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی قرمه، كه له 2014 به‌ڕێوه‌چوو، وڵاته خۆرئاواییه‌كان ئیدانه‌یان كرد.
ئێستا كه بڕیاره ریفراندۆم له ناوچه‌كانی باشووری ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌بچێت، سوپای رووسیا له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌ی كردووه.
پارتی رووسیای یه‌كگرتوو، به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادیمێر پوتن، ده‌یویست ئه‌و ریفراندۆمه له 4ی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو، له ساڵڕۆژی نیشتمانی و یادی شۆڕشی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی دژ به هێزه‌كانی پۆڵه‌ندا له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت.