ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا کەوتە خوارەوە

K24 – هەولێر
ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ھێلیکۆپتەرێک لە چارداک سەر بە پارێزگای دەنیزلی کەوتووەتە خوارەوە، ھێلیکۆپتەرەکە حەوت سەرنیشینی تێدا بوو کە دوو رووس و پێنج تورک بوون. لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کارمەندیش برینداربوون".
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی رووداوەکەی بڵاوکردەوە.