زیلێنسکی داوای دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت دەکات
K24 - هەولێر:
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا له گوتارێكی تۆماركراودا به ئه‌ندامانی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە، تاوانێك لە دژی میللەتەکەی ئەنجامدراوە و کیێڤ داوای تۆڵەی دادپەروەرانە له جیهان ده‌كات.
زیلێنسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك مه‌رج هه‌ن شایەنی گفتوگۆی ئاشتی نین، كه ئه‌وانیش سزادانی دوژمنكارییه‌كانی رووسیا، دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ ئۆكرانیا و گره‌نتی پاراستنی ئاسایشی ئۆكرانیا.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا داواشیكرد دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی رووسیا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه دوژمنكارییانه‌ی له‌دژی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه دابمه‌زرێنرێت. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سندوقێك بۆ هاریكاری و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئۆكرانیا و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی و مافی ڤیتۆ له رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
لەلایەکی دیکەوە، پێكهێنانی سوپایه‌كی یه‌ده‌گی 300 هه‌زار سه‌ربازی لەلایەن رووسیاوە و ده‌ستبردن بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌نجامدانی راپرسی له‌و هه‌رێم و ناوچانه‌ی سوپای رووسیا له ئۆكرانیا كۆنترۆڵیكردوون، كاردانه‌وه‌ی خێرای وڵاتانی ئه‌وروپی به‌دوای خۆیدا هێناوه و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیا و و هاریكاری زیاتری سوپای ئۆكرانیا تاووتوێ ده‌كه‌ن.