پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری دەکات

K24 – هەولێر
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری دەکات.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە دەستیپێکردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری دەکرێت.
بەگوێرەی بهرنامهی كار پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 22ی ئەیلوولی 2022، خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە دەکات:.
1- پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)
2- پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
