کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

دیمەنێکی ئەمڕۆی سلێمانی - فۆتۆ : محەمەد رەشید
دیمەنێکی ئەمڕۆی سلێمانی - فۆتۆ : محەمەد رەشید

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان، لەگەڵ زیادبوونى خێراى لە کاتى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکووک.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى. ئەگەرى نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى پروشکە باران هەندێ کات و ناوچە ئەگەرى بارانێکى مامناوەندى کورت خایەنى هەیە لە کاتى باران ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.  پلەکانی گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیبەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر:  33 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  31 پلەى سیلیزى

دهۆک :  32 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  35 پلەى سیلیزى

سۆران:  33 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  37 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 22- 9 - 2022