کۆمەڵگەی وێنەگرو سکاڵانووسەکانی شه‌قامی جەوازاتی سلێمانی داخران

دیمه‌نێك له‌ کۆمەڵگەی وێنەگرو سکاڵانووسەکان لە شەقامی گشتی جەوازاتی شاری سلێمانی
دیمه‌نێك له‌ کۆمەڵگەی وێنەگرو سکاڵانووسەکان لە شەقامی گشتی جەوازاتی شاری سلێمانی

K24 - سلێمانی:

بەهۆی هاوارکردن و بێزارکردنی هاووڵاتییان، کۆمەڵگەی وێنەگرو سکاڵانووسەکان لە شەقامی گشتی جەوازاتی شاری سلێمانی داخران.

قایمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ی ئەیلوولی 2022) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکی گشتی بۆ بانگکردنی هاووڵاتیان کە بووەتە هۆی بێزاریان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی کۆمەڵگەی وێنەگروسکاڵانووسەکانی شەقامی گشتی جەوازاتی داخست.

ئاواز کامل، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری له‌ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، پێشتر سەرجەم شوێنەکان ئاگاداراکراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە کارمەند لەسەر شەقامە گشتییه‌کان دانەنێن و هاووڵاتیان بێزارنەکەن، بەڵام به‌هۆی پابەندنەبوونیان، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی کۆمەڵگەی وێنەگر وسکاڵانووسەکان داخرا و رێکاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر.