ئەڵمانیا پشکەکانی لە کۆمپانیای یونیپەر بۆ سه‌دا ٩٩ بەرزکردەوە

كۆمپانیای یۆنیپه‌ر
كۆمپانیای یۆنیپه‌ر

K24 - هه‌ولێر:

وڵاتانی ئەوروپا لە هەوڵدان بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانی بەردەوامی وزە کە بەهۆی بڕیاری ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی وزە سەریهەڵداوە، لەونێوەندەدا

ئەڵمانیا گرێبەستێکی بۆ بە نیشتمانیکردنی کۆمپانیای یونیپەر ڕاگەیاند کە گەورەترین هاوردەکاری غازی ئەو وڵاتەیە.

لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا، یونیپەر رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیارەکەی داوە بۆ دەستەبەرکردنی "سەقامگیری درێژخایەن، لە ژێر رۆشنایی خراپبوونی دۆخی بازاڕەکانی وزەدا".

لە چوارچێوەی گرێبەستەکەدا، حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی 78%ی پشکەکانی کۆمپانیای یونیپەری لە کۆمپانیای فۆرتوم کڕیەوە بە نزیکەی نیو ملیار یۆرۆ بەمەش کۆی پشکەکانی لە کۆمپانیاکەدا گەیشتە 99%.

لە دوای ڕاگەیاندنەکەش پشکەکانی کۆمپانیای یونیپەربە ڕێژەی 25.29% دابەزی.