ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش: پێناچێت شه‌ڕی ئۆکرانیا هێوربێتەوه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك لە كۆبوونه‌وه‌ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له نیویۆرك رایگه‌یاند، پێناچیت هێرشی رووسیا دژی ئۆکرانیا هێوربێتەوه و بیرۆکەی ململانێی ئەتۆمی مەترسیداره، به هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دەبێت هەموو وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی، پابەندییان به بەکارنەهێنانی دووپاتبکەنەوه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا گوتی: "جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا ئاڵۆزییەکانی جیهانی زیاترکردووه و هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی دروستكردنی قەیرانەکانی خۆراک و وزه، پێشناچێت هێوربێته‌وه".
ده‌شڵێت: "دادگای تاوانه نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆخی ئۆکرانیای دەستپێکردووه، ئەو راپرسییانەی مۆسکۆ بەنیازه لەسەر خاکی ئۆکرانیا بیانكات نایاسایین".