بلینكن: دەبێت دەستبەجێ هەڕەشە ئەتۆمییە بێماناکانی رووسیا بوەستێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت دەستبەجێ هەڕەشە ئەتۆمییە بێماناکانی رووسیا بوەستێت.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هەڵوێستمان لەبارەی ئۆکرانیا روونە و ده‌بێت دەستبەجێ هەڕەشە ئەتۆمییە بێماناکانی رووسیا بوەستێت.
بلینكن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی راپرسی له ئۆكرانیا هۆشداری دایه جیهان و گوتی: "پێویستە راپرسی ساختە لەسەر خاکی ئۆکرانیا رەتبکرێتەوە و هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە زۆر سنووری وڵاتێکی دیکە بگۆڕێت".
پێشتریش به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، 18 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپایی دابینكراوه.