ئیلۆن ماسك ئینته‌رنێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دابینده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن تارانه‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن ماسك، خاوه‌نی كۆمپانیای ستارلینك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌یه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی ئێران كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركردووه بۆ به‌كارهێنه‌رانی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامیدایه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوایان له ئیلۆن ماسك كردبوو، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به كوالیتییه‌كی باش بگه‌یه‌نێته هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگاته جیهان.
دوای ئه‌و داواكارییه، ئیلۆن ماسك له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆمپانیای ستارلینك داوا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌وان پێشوازیده‌كه‌ن له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و داواكارییه‌ك بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری هێڵی ئینته‌رنێت و هه‌ر پرۆگرام و ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردن بۆناوچه‌كانی ئێران و پشتگیری له ئازادی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌و وڵاته.
دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، تاران بڕیاریداوه بۆ رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێتی له رێگه‌ی مۆبایله‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سنوورداركردووه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینییه‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پشتریش به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا، ئیلۆن ماسك، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی بێسنووری له‌رێگه‌ی كۆمپانیای ستارلینكه‌وه به‌هۆی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیانی ئۆكرانی دابینكرد.