كه‌مال كه‌ركووكی: پێویسته له په‌رله‌مانی كوردستان پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرێت

K24 – هه‌ولێر:
کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، مافی گه‌لی كورده لە رێگای نوێنەرەکانی گەل لە پەرلەمانی کوردستان پارێزگاری كه‌ركووك دیاری بكرێت و دابنرێت.
له سه‌ره‌تای روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاندووه، "هەموو پۆستێک لە ھەرێمی کوردستان و ئەو پۆستانەشی لە بەغدا ئیستیحقاقی گەلی كوردن و مافی گەلی کوردستانن، نەک تاپۆی کەسێک یان پارتیەکی سیاسی یا چەکداری یان کەسایەتییەکی دیاریکراو".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه، له دوای رووخانی به‌عس، به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ل ده‌نگی به لیستی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی دابوو، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی و سه‌رۆك كۆمار درا به یه‌كێتی، و له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیتر ھەتا ھەتا تاپۆ بێت لەسەر ناوی پارتی و سەرۆک کۆماریش تاپۆ بێت لەسەر ناوی یەکێتی. ئەوە دروست نییە و ھیچ کاتیش گەلی کوردستان پەسەندی ناکات! چونکە مافی گەلی کوردستانە پۆستەکان بە چ کەس و پارت و لایەنێک بدات بە ئەمانەت بۆ خولێک دوو کەسی شیاو بۆ ئەو دوو پۆستە دیاری بکرێت، ئەویش لە لایەن نوێنەرانی خەڵکی کوردستانەوە لە پەرلەمانی کوردستان لە کەش و ھەوایەکی ئازاد لە ناو پەرلەمانی کوردستان بە دەنگدان ئەو دوو پۆستە پڕ بکرێنەوە".
دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "گرنگ ئەوەیە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان ئەو بڕیارە بدەن نەك حزبێکی دیاریکراو کە خەڵکی کوردستان دەنگێکی سنوورداری پێی داوە و بە ھیچ شێوەیەك نەتوانێت زۆرینەی دەنگی ناو پەرلەمان بەدەست بهێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لەبەر ئەمە، گرنگە لایەنێک کە ناتوانێت ھیچ پۆستێکی سیادی نە لە کوردستان و نە لە عێراق بە دەست بهێنێت، بیەوێت بە ناشەرعی و گوێنەدان بە دەنگی گەل و رێزنەگرتن لە گەل و پشت بە نەیارانی گەلی کوردستان پۆستێک بەدەس بهێنێت! با ئەو لایەنە بە خۆدا بچێتەوە و ھەڵەکانی خۆی چاک بکات، بەڵکو لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا گەلی کوردستان کەمێک ئەرێنیتر ھەڵیان بسەنگێنن و دەنگی زیاتریان پێ بدەن و چەند کورسیەکی زیاتر بێنن".
له باره‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركووكیشه‌وه، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاندووه، "بەھەمانشێوە، زۆرینەی دانیشتووانی کەرکووک کوردن و لە ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکووک لیستی برایەتی لە (41) کورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکوك (26) کورسیی ھێنا بۆیە پارێزگاری کەرکووک ئیستحقاقی کوردە و، دەبێت کورد پارێزگارێک دیاری بکات ودابنێت، لە بەر ئەوەی ئەو بابەتە مافی کوردە بۆیە مافی گەلی کوردستانیشە لە رێگای نوێنەرەکانی گەل لە پەرلەمانی کوردستان ئەو پارێزگارە دیاری بکات و دابنرێت".