به‌هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆش، ره‌ئیسی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن ره‌تكرده‌وه

K24 – هەولێر:
به‌هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆش له‌لایه‌ن ژنه رۆژنامه‌نووسێكی، سه‌رۆككۆماری ئێران ره‌تیكرده‌وه دیداری رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی سازبكات.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیان ئه‌مانپوور پێشكه‌شكار و رۆژنامه‌نووسی ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی، له دوا كاته‌كانی ئه‌نجامانی دیدارێكی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، داوایلێكرا سه‌رپۆش بپۆشێت، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیداره رۆژنامه‌نووسییه‌كه چه‌ندین كاتژمێری خایاند، دواجار تیمی سه‌رۆككۆماری ئێران داوایان له كریستیان ئه‌مانبۆر كرد سه‌رپۆش ببه‌ستێت، ئه‌گینا دیداره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌مانبپوور به ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی راگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانزانی من پرسیاری دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، بۆیه سه‌رپۆشیان كرده بیانوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "له ئێستادا ئێران به قه‌یرانێك تێده‌په‌ڕێت كه تایبه‌ته به سه‌رپۆش، ره‌نگه ره‌ئیسی بیری له‌وه كردبێته‌وه كه چۆن له‌گه‌ڵ ژنه رۆژنامه‌نووسێكی بێ سه‌رپۆش دیداری رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌دات".
ده‌شڵێت: "رژێمی ئێران كۆتایی پێدێت، من له‌ده‌ره‌وه هاوڕێم هه‌ن، ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندم كه تاران ئه‌و هێزه‌ی نییه هاوشێوه‌ی 2009 بتوانێ دووباره رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببێته‌وه".
ئه‌مانپوور رۆژنامه‌نووسێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه و له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌ماوه‌ی رابردوودا دیداری رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.