رووسییه‌كان له‌دژی بڕیاره‌كه‌ی پوتن وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كانی سووپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی رووسی وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌درێژایی 10 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری نێوان رووسیا و جۆرجیا، كاروانی ئۆتۆمبێلی رووسی وه‌ستاون بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان.
راپۆرته هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هه‌موو ئه‌و گه‌نجه رووسییانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی كرملین بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی یه‌ده‌گه، تاوه‌كو كۆتایی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌موو بلیته‌كانی گه‌شتكردنیان بۆ جۆرجیا، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربایجان، كازاخستان، فنله‌ندا و توركیا كڕیوه و تاوه‌كو ئێستا هه‌زار رووسی وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مۆسكۆ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه كه باس له راكردنی پیاوانی رووسی ده‌كه‌ن له خزمه‌تی سه‌ربازی و به "زیاده‌ڕۆیی" وه‌سفی كرد.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی ئیستۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیا سنووری خۆیان به‌ڕووی هاووڵاتیانی رووسی داخست، ئاماده‌نه‌بوونی خۆشیان بۆ پێدانی مافی نیشته‌جێبوون به هاووڵاتیانی رووسی دووپاتكرده‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه (21ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ له سووپای ووڵاته‌كه‌یان داده‌مه‌زرێنن، دوای ئه‌وه‌ی پوتن له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رووسیا هه‌موو رێگه‌چاره سه‌ربازییه‌كان له ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنت.
هه‌رچه‌نده له‌وه‌تی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه هه‌موو گه‌شته راسته‌وخۆكانی نێوان رووسیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا راگیراوه، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتیانی رووسی له‌رێگه‌ی وڵاتانی دراوسێیانه‌وه هه‌وڵی گه‌یشتنیان به ئه‌وروپا داوه.
جه‌نگی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.