كازمی و ستۆڵتنبێرگ له نیویۆرك كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ جه‌خت له فراوانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
له په‌راوێزی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی كازمی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه كرا.
جه‌خت له فراوانكردنی هاوكارییه ئه‌منی، سه‌ربازی و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منی له نێوان عێراق و ناتۆ كرایه‌وه.
به‌رده‌وامی پاڵپشتی ناتۆ بۆ هێزه عێراقییه‌كان له‌بواری مه‌شق و پێداویستی سه‌ربازی، دووپاتكرایه‌وه.