لاڤرۆڤ: ده‌مانه‌وێت ئۆكرانیا له چه‌ك داماڵرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئه‌ركی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سه‌ربازی رووسیای له ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی روونكرده‌وه.
لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ شاندی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت به ئۆكرانیا له كۆمكاری عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند، قه‌یرانی ئۆكرانیا ئه‌و كاته سه‌ریهه‌ڵدا، كه به پشتیوانی هه‌ندێك وڵاتی خۆرئاوایی له 2014دا كوده‌تا كرا و ده‌سه‌ڵات به لاڕێدا برا.
گوتیشی: پێشینه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه، مه‌ده‌نییه‌كانی دۆنباس بپارێزین، ئۆكرانیا له چه‌ك داماڵین و وڵاته‌كه له نازییه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، رووسیا ستایشی هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگانه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، جه‌زائیر، رمتان لعمامره، میسر، سامح شوكری، ئوردنی، ئه‌یمه‌ن سه‌دفدی، و ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئاماده بوون.