ماكرۆن: دوا گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی خراوه‌ته به‌رده‌ست ئێران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، وڵاتانی خۆرئاوا دوا پێشنیازی خۆیان له باره‌ی گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی داوه‌ته ئێران.
ماكرۆن له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكایی، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌خشكرا، گوتی: هێشتا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌سته گونجاوه بۆ په‌سند كردن و ئێستاش ده‌كرێت هه‌موولایه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی.
گوتیشی: پێویسته به روونی قسه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش كراوه، گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیازكراوی كۆتاییه.
دانووستانی ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوودا ده‌ستیپێكرد.
له 22ی ئاب/ ئۆگێستی رابردوودا، ئێران وه‌ڵامی خۆی راده‌ستی جۆزێب بۆرێڵ، كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایش كرد.
برۆكسل و واشنتن دوای تاوتوێكردنی وه‌ڵامه‌كانی ئێران، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێیان پێشنیاز كردووه.