سەرۆکوەزیرانی رووسیا: بوودجە تووشی کورتهێنان دەبێت

K24 – ههولێر:
سهرۆكوهزیرانی رووسیا، رایدهگهیهنێت، بوودجەی وڵاتەکەی بە درێژایی سێ ساڵی داهاتوو تووشی کورتهێنان دەبێت.
میخائیل میچوستین سهرۆكوهزیرانی رووسیا، لە میانهی کۆبوونەوەی حکوومەتی وڵاتەکەی کە لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوە کرد، کارەکانی بوودجەی رووسیا کە ساڵەکانی 2023 - 2025 دەگرێتەوە، لە تەواوبوون نزیکبووەتەوە.
میچوستین باسی لەوەش کرد، بوودجەکە ئەو رێوشوێنانە لە خۆدەگرێت کە پێویستە بۆ خۆگونجاندنی ئابووریی رووسیا لەگەڵ دۆخە نوێیەکان ئەنجامبدرێت.
سهرۆكوهزیرانی رووسیا راشیگەیاند، حکوومەت خەرجیی پێویست بۆ خواستی ناوخۆیی دابیندەکات و گوتی: "دەبێت گەشەی ئابووری تاکو ساڵی 2024 لە سەدا دوو تێپەڕێنێت".
روونیشیكردهوه، داهاتی بوودجە لە ساڵی 2023 دا 26 تریلیۆن رۆبل (نزیکەی 435 ملیار دۆلار) تێدەپەڕێنێت. دهشڵێت: "چاوەڕێ دەکەین خەرجییەکانیش بە زیادبوونێکی بچووک بۆ 29.5 تریلیۆن رۆبل بەرزبێتەوە و بوودجە بە درێژایی پلاندانانی سێ ساڵ کورت دەهێنێت.
لای خۆیەوە ماکسیم رێشێتنیکۆڤ وەزیری گەشەپیدانی ئابووریی رووسیا، دوێنێ رایگەیاندبوو، کە حکوومەتی رووسیا پارەی زیاتر لە داهاتی باج خەرج دەکات.