له نزیك كه‌مپی هۆل چوار چه‌كداری داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له میانی هه‌وڵێكیاندا بۆ دزه‌كردنه ناو كه‌مپی هۆل، چوار چه‌كداری داعش كوژران.
كه‌مپی هۆل، له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه و نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌سی تێدایه، كه ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشن.
كۆڵۆنێڵ جۆ بوچینۆ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی داعش، له دووری 20 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كه‌مپه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
گوتیشی: هێزه‌كانی هه‌سه‌ده گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و بینیویانه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌وێن و یه‌كێكیان به ده‌ستی هه‌سه‌ده كوژراوه و یه‌كێكیش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و سێیه‌میان ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئۆتۆمبێلی دووه‌م په‌نجا كیلۆگرام مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا بووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه و له ئاكامدا چوار چه‌كداری داعش كوژراون.
هه‌سه‌ده رایگه‌یاندبوو، له هه‌ڵمه‌تێكدا، كه به‌م دواییانه له كه‌مپی هۆل ئه‌نجامیداوه 220 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.