گۆتێرێش و كازمی له نیویۆرك كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی عێراقییان كرد.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له نیویۆرك كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەکه‌دا، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان کرد.
بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی لە ڕێگەی گفتوگۆی نیشتیمانییەوه، گۆتێرێش دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد.
هەروەها ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیشی کرد بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ ئاوڕدانەوە لە پرسە ژینگەییەکان ده‌ربڕی.