دوای هه‌راسانكردنی گه‌ڕه‌كێك، پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری داخستنی هۆتێلێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیه‌ك له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه، كه هۆتێلێك خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێری هه‌راسانكردبوو، پارێزگای هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه هاته ده‌نگ و بڕیاری داخستنی هۆتێله‌كه‌ی دا.
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی هۆتێلێك له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، تیمەکانی قایمقامیەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێری راسپارد، ئیجرائات لەگەڵ ئیداره‌ی هۆتێله‌كه‌دا بکرێ و دابخرێت.
هۆتێله‌كه له یاسا و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت ده‌رچووبوو و هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌نكاوه‌ی هه‌راسانكردبوو، له رێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی داخرا.