سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ پشتیوانی له ژینا ئه‌مینی سه‌ری ده‌تاشێت
K24 – هه‌ولێر:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هەدەپە"بۆ پشتگیری له ژینا ئه‌مینی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ری ده‌تاشێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (23ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا كه باشاك ده‌میرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش له تویته‌ری خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ناو و واژووی سەڵاحەدین دەمیرتاشی له‌سه‌ره، هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی ده‌ربڕیوه.
له نامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، خه‌باتكردن بەرامبەر ستەم و زۆرداری بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە، وەک پشتیوانییەک بۆ خه‌باتی ئازادی و یەکسانی خه‌ڵكی ئێران، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجوق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە سه‌رمان تاشی.
ده‌میرتاش سڵاوی بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌نج و ژنانه‌ی له ئێران‌دا بۆ ئیدانه‌كردنی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ناردووه و نووسیویه‌تی، "هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر خه‌باتی گەل، زوو یان درەنگ، هه‌ر دەڕووخێن".
له 4ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016، له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی ئه‌وكاتی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" و 11 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركران، تاوه‌كو ئێستا ده‌میرتاش ئازادنه‌كراوه و له زیندانی ئه‌دیرنه ده‌ستبه‌سه‌ره.