نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: رووسیا تاوانی جه‌نگی له ئۆكرانیا ئه‌نجامداوه

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له جه‌نگی ئۆكرانیا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راسپێردراوه رایگه‌یاند، رووسیا تاوانی جه‌نگی له ئۆكرانیا ئه‌نجامداوه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراوی زاره‌كی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له‌وه‌تی رووسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، چه‌ندین تاوانی جه‌نگی له‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
ئیرك موس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ جه‌نگی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پاڵپشت به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی لیژنه‌كه له ناوچه‌كانی جه‌نگ له ئۆكرانیا كۆیكردووه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدنی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا، ئاماژه به بۆردوومانه‌كانی سووپای رووسیا بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی سڤیل، له سێداره‌دان، ئه‌شكنجه‌دانی دیل و هاووڵاتیان، خراپ مامه‌ڵه‌كردن و توندوتیژی سێكسی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سووپای رووسیاوه له ئۆكرانیا تۆماركراوه.
جه‌نگی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.