عێراق داوای كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌غدا هه‌میشه دژی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانه به لۆژیكی چه‌ك و به‌كارهێنانی هێز.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دێنیس شمیگال، هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌میشه شه‌ڕكردن ره‌تده‌كاته‌وه چونكه هیچ لایه‌نێك تێیدا براوه نییه، ته‌نیا وێرانكاری و ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك كرده‌وه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا له زووترین كاتدا و په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشتییانه.
له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه هاتووه، مسته‌فا كازمی له دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیادا باسی له نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق كردووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌هۆی ململانێی چه‌كداری و جه‌نگه‌وه گیرۆده‌بووه و ئێستاش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی و لۆژیكی به‌كارهێنانی چه‌كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.