قه‌یس خه‌زعه‌لی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رووی هه‌موو داواكارییه‌كانی ره‌وتی سه‌در كراوه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قی عێراقی ئاشكرایكرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به رووی هه‌موو داواكارییه‌كانی ره‌وتی سه‌در كراوه‌یه و ئاماده‌یه نیوه‌ی شایسته‌كانی له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به سه‌درییه‌كان بدات.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ره‌وتی سه‌در ئاماده‌یه، به‌ڵام راگرتنی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵه‌یه و ناده‌ستوورییه.
خه‌زعه‌لی هه‌ڵوێستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیشی روونكردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به به‌شداری ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كه له‌گه‌ڵ په‌راوێزخستنی ره‌وتی سه‌دردا نین.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، خه‌زعه‌لی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌موو پێكهاته‌كان به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیشه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه‌بوون، به‌ڵام ره‌زامه‌ندییان نیشاندا وه‌ك په‌یامێك تاوه‌كو ره‌وتی سه‌در بگه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گوتیشی، محه‌ممه‌د شیاع سودانی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری كاندیدبوونی بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه‌كه وازهێنانی ئه‌و بێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه، "ره‌وتی سه‌در كاتێك ده‌یانه‌وێت قسه‌یان هه‌بێت له دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا، ئایا له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسیاریه‌تی شكست و سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی داهاتوو له ئه‌ستۆده‌گرن؟".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت، ئه‌وا هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه، ته‌نها به‌رده‌وامبوون نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی حكومه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی وڵات له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ناگرێت و پێویستی به پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانییه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی له پۆسته‌كه‌ی، خه‌زعه‌لی رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كازمی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆتایی هاتووه و به‌رده‌وام نابێت.