چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوورە له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و كاركردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌مانگی سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و داواش له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
مه‌حموود حه‌یانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌میانی به‌شداریكردن له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24 رایگه‌یاند، هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ شكستپێهێنان به حكومه‌تی ئێستای عێراق، به‌ڵكو هه‌وڵده‌درێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو كه پشتیوانییه‌كی یاسایی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌ناو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ دابه‌شبوونێك نییه و هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌ممه‌د شیاع سودانی بۆ ئه‌و پۆسته.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له عێراقدا بكرێت، به‌شێوه‌ی ده‌ستووری ده‌بێت، نه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی یاخود به‌كارهێنانی هێز بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی خزمه‌تگوزار كه خزمه‌ت به هه‌موو عێراقییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتووبێت له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ك لایه‌نه‌ێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری عێراق ده‌بینێت و به گرنگییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و به‌بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتیشی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌پێویستی ده‌زانێت به‌زووترین كات پارتی و یه‌كێتی پرسی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، كه پێویستی به كۆكردنه‌وه‌ی 220 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
مه‌حموود حه‌یانی ئاشكراشیكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وابریاره شاندێك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له كورد و شیعه و سوونه، سه‌ردانی حه‌نانه له نه‌جه‌ف بكه‌ن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سه‌ردانه ئاشكرابكات كه هیچ ده‌شتپێشخه‌رییه‌ك ده‌درێته موقته‌دا سه‌در یاخود نا.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌خوازێت لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و دابه‌شبوونی لایه‌نه‌كانیشی به زیان بۆ هه‌موو عێراق وه‌سفكرد، بۆیه حه‌یانی گوتی، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌نه‌كان رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ك مافێكی ده‌ستووری.
سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، حه‌یانی ره‌تیكرده‌وه هیچ پرسێكی له‌و شێوه‌یه له‌نێو سه‌ركردانی هاوپه‌یمانی فه‌تح جێگه‌ی باس بێت و لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه‌شی به یه‌كگرتوو وه‌سفكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه جیاوازی له بۆچوونه‌كانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌شداری ره‌وتی سه‌در له پێكهێنانی حكومه‌ت.