هۆشداری لەبارەی خۆپیشاندانی تشرینییەکان دەدرێت
K24 - هەولێر
هاوپه‌یمانی فه‌تح هۆشداری له خۆپیشاندانی تشرینییەکان ده‌دات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌زاران خۆپیشاندانیش بكرێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد و سوننه ناتوانرێت ده‌ستوور بگۆڕدرێت.
محه‌مه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح هۆشداری له لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانی تشرینییەکان ده‌دات، كه بڕیاره له یه‌كی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و هه‌ندێك لایه‌نیش به هه‌وڵدان بۆ سواربوون له شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌لداوی له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی تشرینییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن داوای گۆڕینی ده‌ستوور بكه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێكاری یاسایی، به هه‌زاران خۆپیشاندانیش ناتوانرێت ده‌ستوور به سه‌پاندنی ئیراده به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان و كورد و سوننه بگۆڕدرێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی له 2019 خۆپیشاندانیان كرد، داوای چاكسازییان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك ئاشكرا بوو، كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سواری شه‌پۆله‌كه بوونه، هه‌یبه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا".
لە تشرینی 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا. چەند ساڵێکیشە لەو یادەدا و لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، تشرینییەکان خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.