پۆلیسی زاخۆ: کەسێك بەتۆمەتی کوشتنی ئامۆزاکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی زاخۆ
پۆلیسی زاخۆ

K24 - هەولێر:

گەنجێكی تەمەن 31 ساڵ بەناوی (و. ح. ع)  لە زاخۆ، بەهۆی دەمەقاڵێیەکەوە لەگەڵ ئامۆزایەکیدا دەبێتە شەڕیان و دواتر بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لێدەکرێت و لە ئاکامی تەقەکاندا دەکوژرێت.

شەوی رابردوو پاش چەند کاتژمێرێك لە رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی ئامۆزای گەنجەکەی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامۆزای گەنجەکە دوای رووداوەکە لە زاخۆ هەڵاتووە و  چووەتە قەزای باتیفا، کە دواتر لەوێ لەلایەن پۆلسیەوە دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشدرا، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

گەنجە کوژراوەکە
گەنجە کوژراوەکە