ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

تۆپبارانەکە تا ئێستا بەردەوامە
ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئەیلوول، کوێستانەکانی بەربزین و هۆڕنی و چەند ناوچەیەکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە تۆپبارانکران.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 3:25 خولەکی دوای نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ-ی  تۆپبارانکرد و، تا ئەم کاتە تۆپبارانەکە بەردەوامە.

سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام تۆپبارانیش بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سنووری گوندەکانی بن پەرێزە، کەتینە و بەنێ لەژێر تۆپبارانی ئێرانن، هەروەها جووتیار و خەڵکی کۆچەری لەو ناوچانەدان کە تۆپبارانکراون.