لێدوانی گوته‌بێژی پارتی له‌باره‌ی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، پارتی و یه‌كێتی تا ئێستا له‌باره‌ی یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌گه‌یشتووه‌نه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی ئێستا له‌قۆناغی گفتوگۆدان و، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی پارتی له كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2022، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی پێشتر تێبینی له‌باره‌ی پۆستی سهرۆككۆمارهوه هه‌بووه، چونكه پێی وایه ئه‌و پۆسته سیادییه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان سوودی هه‌بێت، هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوولایه‌نی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان به‌یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا.
گوتیشی: كێشه‌كانی عێراق، هیچ كاتێك كێشه‌ی په‌یوه‌ست سه‌رۆككۆمار نه‌بووه، پێم وانییه ئه‌وه كێشه بووبێت، راسته پارتی و یه‌كێتی تێگه‌یشتنیان جیاوازه، به‌ڵام كێشه‌ی عێراق زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له پۆستی سه‌رۆك كۆمار كورت بكرێته‌وه.
ئاماژی به‌وه‌شدا: كورتكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، سیاسه‌تی میدیایی به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان بووه له رابردوودا، به‌و پێیه‌ی نه‌بوونی كاندیدی هاوبه‌شی كوردیان به "گه‌وره‌ترین" به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ناوده‌برد، به‌ڵام لایه‌نه كوردییه‌كان وه‌ك عه‌لی حوسێن، ئاماژه‌ی پێدا، پێیان وایه "كێشه گه‌وره‌كه له ناو ماڵی شیعه بووه، نه‌ك كورد".