ئالڤێس بۆ یه‌كه‌مجار له دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین چاوپێكه‌وتنی میدیایی دا به لێداونێك سۆشیاڵ میدیای وروژاند و رایگه‌یاند كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی زۆر خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: پێویسته رۆناڵدۆ بكڕێته نموونه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی جیهان.
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری ئێستای یانه‌ی یونیڤێرسیداد ناسیۆناڵی مه‌كسیكی له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: ئێستا من ده‌توانم ڕاشكاوانه‌تر قسه بكه‌م، چونكه له بارسێلۆنا نه‌ماوم، بۆیه پێموایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ قورسترین و مه‌ترسیدارترین یاریزان بووه كه له ژیانم دا رووبه‌ڕووی بوومه‌ته‌وه، چونكه دۆن ده‌رفه‌تی نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه‌ش ئاسووده بیت.
ئالڤێس و كریستیانۆ به‌یه‌كه‌وه به‌شدارییان له چه‌ندان یاریی كلاسیكۆ كردووه، له‌مباره‌یه‌وه، به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه نایشارێته‌وه كه ئه‌وكاتانه‌ی له دژی یه‌كتریش یارییان كردووه به‌رده‌وام رۆناڵدۆی زۆر خۆشویستووه، ده‌شڵێت: پێویسته كریستیانۆ بكڕێته نموونه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ یاریزانانی جیهان.
ئالڤێس گوتیشی: من و رۆناڵدۆ ئێستا هه‌ردووكمان له ئیسپانیا نه‌ماوین، پێشتر كاتێك له بارسێلۆنا بووم و ئه‌ویش له مه‌درید بوو، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بووه هه‌ستی خۆمی بۆ ده‌رببڕم، به‌ڵام جارێكیان له مه‌راسیمی به‌خشینی باڵۆن دۆر ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا و چوومه سه‌ره‌وه سڵاوێكم لێ‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له كلاسیكۆ روویدا، دۆن له‌بیری نه‌كرد بوو، بۆیه وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی نه‌دامه‌وه، به‌ڵام من هه‌ر ڕێزی لێ ده‌گرم و ئێستا دڵخۆشم كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خساوه كه به رۆناڵدۆ بڵێم خۆشمده‌وێت، زۆر رێزی لێده‌گرم، چونكه ئه‌و یاریزانێكی كاریگه‌ر و ماندووه و هه‌میشه ركابه‌ری باشترینه‌كانی كردووه.
ئالڤێس كه پێشتر 408 یاری به درێسی بارسێلۆنا كردووه و 22 گۆڵ و 105 ئاسیستی تۆمار كردووه و له كۆتایی قسه‌كانی دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و به‌راورد بكرێم من زیاتر له كریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیكم و زیاتر به‌و یاریزانه پورتوگالییه ده‌چم نه‌ك لیۆنێل مێسی، چونكه مێسی هه‌ر له‌وكاته‌ی له دایكبووه به به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هاتووه‌ته دونیا و جیاوازه، به‌ڵام من و كریستیانۆ له ڕووی هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی و كاری قورس زیاتر له‌یه‌كتر ده‌چین.