وەزیری دەرەوەی چین: ئامادەین رووبەڕووی جوداخوازەکانی تایوان ببینەوە
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تایوان بەشێکی جیانەکراوه‌یە لە خاکی چین.
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چین هەمیشە یەکپارچەیی خاکەکەی پارێزراو بووە و قبوڵناکەین هیچ لایەنێکی دەرەکی و ناوخۆیی هەوڵی دابەشکردنی چین بدات.
ده‌شڵێت: "هەوڵەکانی چین بۆ یەکخستنەوەیەکی ئاشتییانە بەردەوام دەبێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە، ئامادەین رووبەڕووی جوداخوازەکانی تایوان ببینەوە، بۆ هەر دەستێوەردانێکی دەرەکیش توندرین وەڵاممان دەبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی: "چینییەکان ئامادەن رووبەرووی هەر پلانێك ببنەوە کە به‌هۆیه‌وه دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین بكرێت، هەو هەوڵێکیش بۆ رێگریکردن لە یەکخستنەوەی تایوان بە چین بەدیبکرێت، لە لایەن چەرخی مێژووەوە پاندەکرێتەوە".
گوتیشی: "هەمیشە یەکپارچەیی خاکی چین پارێزراو بووە، مێژووش پیشانمان دەدات تایوان بەشێکی دانه‌بڕاوی خاکی چین بووە".
دورگەی تایوان لە ساڵی 1949ـه‌وه بە كردەوە لە چین جیابووه‌تەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی پەكین بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت، تا ئێستا تەنیا چەند وڵاتێك دانیان پێدا ناوە.
تایوان به درێژای مێژوو به‌ده‌ست چه‌ندین هێرشی داگیركاری ناڵاندوویه‌تی، چینییه‌كان ململانێیه‌كی دوور و درێژ و به‌رده‌وامیان دژ به داگیركاری تایوان هه‌بووه.
له ساڵی 1937، گه‌لی چینی خۆی خسته نێو جه‌نگی به‌ره‌نگاری دژ به داگیركارانی ژاپۆن له تایوان، له كاتی راگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به ژاپۆن، حكومه‌تی چینی له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه هه‌رچی په‌یماننامه و به‌ڵێننامه و رێكه‌وتنامه هه‌یه له‌گه‌ڵ ژاپۆن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوی كایڕۆ له‌نێوان چین، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ساڵی 1943 بریتی بوو له ( هه‌ر زه‌وییه‌ك كه له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه داگیركرابێت، ده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ چین).
دوای جه‌نگێكی دوور و درێژ دژ به ژاپۆن، گه‌لی چینی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا و له ساڵی 1945 هه‌رێمی تایوانی گه‌ڕانده‌وه بۆ چین.
له ئێستاشدا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دابڕاندنی تایوان له چین ده‌دات، له‌رێگه‌ی پاڵپشتی حكومه‌تی ئێستای ئه‌م دوورگه‌یه.