"هاوپەیمانیه‌تییەکی نوێ بە بەشداری پارتی و یەکێتی رادەگەیەندرێت"

"سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە"
محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی
محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی

K24 – هەولێر

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، ئاشکرای کرد کە هاوپەیمانیه‌تییەکی نوێ بە بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە عێراقدا پێکدەهێندرێت.

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، رایگه‌یاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی (ادارة الدولة) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بە بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەر دوو هێزە کوردییەکە [پارتی و یەکێتی] و هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەندرێت.

بەیاتی دووپاتیشی کردەوە، واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.