15 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا تووشی پێكان بوون
هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش هاتنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و 15 یاریزانی تووشی پێكان بووه.
فەرەنسا بە قەیرانێکی گەورە تێپەڕ دەبێت بەهۆی ئەو زنجیرە پێکانەی یاریزانەکانی تووشی دەبن و ئێستا پازدە یاریزانی پێکراوی هەیە له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، کەریم بێنزێمای هێرشبەری ریال مەدرید و پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆسی ئیتاڵیە.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا 2 ـ 0 له نه‌مسای برده‌وه، بڕیاره ئه‌مشه‌ویش رووبه‌ڕووی دانیمارك ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ژماره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی كه‌ڵه‌شێره‌كان تا دێت زیاتر ده‌بێت، هه‌ریه‌كه له كیمبیبی یاریزانی پاریس سانجێرمان، ئیبراهیما كۆناتی یاریزانی لیڤه‌رپوول و لوكاس هێرناندێز یاریزانی بایرن میونشن و هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی تۆتێنهام به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دابڕان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌دریان رابیۆ ناوه‌راستكاری یوڤێنتۆس، بوبه‌كر كامارا و لوكاس دین یاریزانانی ئاستۆن ڤیلا، تیۆ هێرناندێز و مایك ماینان له یانه‌ی ئه‌یسی میلان، جۆل كۆندی و عوسمان دێمبلی له ریزی یاریزانه پێكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسان.
فەرەنسا هەڵگری ناسناوی مۆندیالی رابردوو لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی جیهانی 2022 رکابەریی دەکات و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی توونس و ئوسترالیا و دانیمارک دەبێتەوە.